۲۵ی ڕەشەمە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە

موکریان آنلاین | ۲۵ی ڕەشەمە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە، لەو ڕۆژدا لە ساڵی ۶۶ جارێکی دیکە نەتەوەیی کورد کەوت بەر دڕندانەترین هێرشی مێژووی بەشەریەت کە بە دەستی سەدامی گوڕبەگۆڕ بۆ توانەوەی گەلی کوردی لە هەڵەبجە ئەنجام درا کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ۱۶ی ئازاری ۱۹۸۸ روویدا لە کۆتایی رۆژەکانی جەنگی ئێران و عێراق، لەلایەن رژێمی […]

موکریان آنلاین | ۲۵ی ڕەشەمە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە، لەو ڕۆژدا لە ساڵی ۶۶ جارێکی دیکە نەتەوەیی کورد کەوت بەر دڕندانەترین هێرشی مێژووی بەشەریەت کە بە دەستی سەدامی گوڕبەگۆڕ بۆ توانەوەی گەلی کوردی لە هەڵەبجە ئەنجام درا

کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ۱۶ی ئازاری ۱۹۸۸ روویدا لە کۆتایی رۆژەکانی جەنگی ئێران و عێراق، لەلایەن رژێمی بەعسی عێراق ـەوە کە شاری ھەڵەبجەی کیمیاباران کرد، لە ژێر فەرمانی سەددام حوسێن و بە سەرکردایەتی عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە عەلی کیمیایی، زیادتر لە ۵هەزار ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج، شەھیدکران و هەروەها ۱۰ هەزار هاوڵاتیش بریندارکران.