ناوەندی ماملێ لەوحی ڕێزلێنانی پێشکه‌ش به‌ مامۆستا سووتاو کرد

موکریان آنلاین | شەوی چوارشەمە ڕێکەوتی ۱۴ی سەرماوەزی ۱۴۰۳ به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا «قاسم موئەیەدزادە» (هەڵۆ) و دوکتور «ئیبڕاهیم سوبحانی» بە نوێنەرایەتی ناوەندی هونه‌ریی ماملێ سەردانی هه‌ڵبه‌ستڤانی کورد «ڕەسووڵ کەریمی» (سووتاو) کرد و بۆ رێزگرتن لە تەمەنێکی پڕ لە سەرفرازی مامۆستا سووتاو لەوحی ڕێزلێنانی ئەو ناوەندەیان پێشکەش کرد. لەو ماوەیه‌ی ڕابردوودا مامۆستا ڕەسووڵ کەریمی «سووتاو» به‌ […]

موکریان آنلاین | شەوی چوارشەمە ڕێکەوتی ۱۴ی سەرماوەزی ۱۴۰۳ به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا «قاسم موئەیەدزادە» (هەڵۆ) و دوکتور «ئیبڕاهیم سوبحانی» بە نوێنەرایەتی ناوەندی هونه‌ریی ماملێ سەردانی هه‌ڵبه‌ستڤانی کورد «ڕەسووڵ کەریمی» (سووتاو) کرد و بۆ رێزگرتن لە تەمەنێکی پڕ لە سەرفرازی مامۆستا سووتاو لەوحی ڕێزلێنانی ئەو ناوەندەیان پێشکەش کرد.

لەو ماوەیه‌ی ڕابردوودا مامۆستا ڕەسووڵ کەریمی «سووتاو» به‌ هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانە مایەوە که‌ بەخته‌وه‌رانه‌ ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ ماڵێ و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

مامۆستا «سووتاو» له‌نێو دڵی ئاشقانی هونەر و شیعری کوردیدا خاوه‌ن جێگا و رێزێکی تایبه‌ته‌. ئەو هۆزانڤانە بەئەمەک و دڵسۆزە هیچ کات پێی لە مامۆستا ماملێ نەبڕی. رۆژی دووشه‌مه‌ ۱۰ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ۱۳۲۶ له‌ شاری مه‌هاباد چاوی به‌ ژیان هه‌ڵێنا. خاوه‌نی چه‌ندین دیوانی شێعر و وه‌رگێڕانه‌. ساڵی ۱۳۹۲ به‌ وه‌رگێڕانی حه‌یدەر بابای شەهریار بۆ سه‌ر زمانی کوردی له‌ هه‌مایشێکدا به‌ به‌شداری ۵۳ وڵات له‌ تاران پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا.