کۆچی دوایی زانای ئایینیی کورد مامۆستا مەلا محەممەد شەڵماشی

موکریان آنلاین | بەیانی ئەمڕۆ ۱۵ی سەرماوەز حاجی مامۆستا مەلا محەممەد شەڵماشی مامۆستای نیشتمان‌پەروەر و نووسەر و وەرگێڕی کورد لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. مامۆستا مەلا محەممەد ساڵی ۱۳۰۹ی هەتاوی لە گوندی شەڵماشی سەردەشت لەدایک بووە و لە لای باوکی فێری قورئان و سمایل نامە و… بووە و بۆ فێربوونی زانستی ئایینیی گەرمێن و […]

موکریان آنلاین | بەیانی ئەمڕۆ ۱۵ی سەرماوەز حاجی مامۆستا مەلا محەممەد شەڵماشی مامۆستای نیشتمان‌پەروەر و نووسەر و وەرگێڕی کورد لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا مەلا محەممەد ساڵی ۱۳۰۹ی هەتاوی لە گوندی شەڵماشی سەردەشت لەدایک بووە و لە لای باوکی فێری قورئان و سمایل نامە و… بووە و بۆ فێربوونی زانستی ئایینیی گەرمێن و کوێستانی کردووە. ناوبراو پتر لە ۳۰ بەرهەمی نووسین و وەرگێڕانی کوردی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە کە وەرگێڕانی «بێنەوایان»ی ڤیکتۆر هوگۆ لە دیارترین بەرهەمەکانی ناوبراو لە ئەژمار دێت.

لە بەرهەمەکانی تری ناوبراو دەتوانرێ ئاماژە بە «خەرمان لۆغە»، «خاپەرۆ»، «باخچەی نەمری»، «فەرائیزی شەرحە مەنهەج» ، «ژیاننامە» و… بکرێت.