پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆبانێ” لە ئەڵمانیا بەڕێوەده‌چێت
موکریان آنلاین | پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆبانێ” Kobani بە سه‌رۆکایه‌تی “جه‌نکۆ شەریف” Janko Sharif ده‌رهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی کوردyی باکووری کوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئه‌ورووپا و به یاد و بیرئانینی “ته‌ها که‌ریمی” سینه‌ماکاری کۆچکردووی بانه‌یی، له ڕۆژانی ۶ تا ٨ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢۴ لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی چیرۆکی، ئەنیمەیشن و بەڵگەفیلم لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەده‌چێت و به‌رپرسانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه داوایان له سینه‌ماکارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان کردووه تاکوو به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له ڕێگای لینکی https://forms.gle/xAXT5b4FQ5gGuB2i6 بۆ نووسینگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه ڕه‌وانه بکه‌ن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆبانێ” به تامه‌جرۆییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ده‌روازه‌ی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کان بۆ به‌شداری له پێنجه‌مین خولی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه، بۆ گه‌شت کردن له نێوان که‌لتووره جۆراوجۆره‌کانی جیهان؛ له ڕۆژی ١ی گوڵانی ٢٠٢۴ کراوه‌ته‌وه و تاکوو ڕۆژی ١ی جوولای (تهمووز) ٢٠٢۴ درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و سینه‌ماکارانه‌ی که خوازیاری ناردنی به‌رهه‌مه‌کانیانن، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی که ئاماژه‌ی پێکراوه کلیک بکه‌ن و پاشان به داخڵ کردنی زانیارییه‌کان له‌وانه؛ ناوی فیلم به زمانی ئینگلیزی یا عه‌ڕه‌بی، کاتی به‌رهه‌مه‌که، زمانی فیلم، جۆری به‌رهه‌مه‌که، مێژووی به‌رهه‌مهێنان، پوخته‌یه‌ک له سیناریۆ و هه‌روه‌ها زانیارییه‌کانی ته‌کنیکی، ده‌نگ و … فۆڕمی ناردنی فیلمه‌که پڕ بکه‌نه‌وه و پاش واژۆی کردن، فۆڕمه‌که به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئیزنی پێوه‌ست ڕه‌وانه بکه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی گشتیی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆبانێ”.
ارسال دیدگاه
مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0