ئیسپانیا ”وڵاتی‌ ناوه‌ندی سه‌رنج“ لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا له فێستیڤاڵی فیلمی بەرلیناله

موکریان آنلاین | مەنسوور جیهانی – ئیسپانیا به “وڵاتی‌ ناوه‌ندی سه‌رنج” لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا لە حه‌فتاوپێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله‌” له ساڵی ٢٠٢۵ ناسێندرا. به پێی ڕاپۆڕتی ڕاگه‌یێندراویی ڕۆژنامه‌وانی ‌فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله‌”؛ ئیسپانیا ده‌بێته “وڵاتی‌ ناوه‌ندی سه‌رنج” Country in Focus لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا EFM لە حه‌فتاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله‌” Berlinale […]

موکریان آنلاین | مەنسوور جیهانی – ئیسپانیا به “وڵاتی‌ ناوه‌ندی سه‌رنج” لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا لە حه‌فتاوپێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله‌” له ساڵی ٢٠٢۵ ناسێندرا.

به پێی ڕاپۆڕتی ڕاگه‌یێندراویی ڕۆژنامه‌وانی ‌فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله‌”؛ ئیسپانیا ده‌بێته “وڵاتی‌ ناوه‌ندی سه‌رنج” Country in Focus لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا EFM لە حه‌فتاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله‌” Berlinale له ساڵی ٢٠٢۵. زۆربه‌ی فیلمسازان، وڵاتی ئیسپانیایان به شوێنێکی فیلمی ئه‌وروپی پته‌و و به‌‌هێزێکی سه‌رسووڕهێنه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕیوه و دابوونه‌ریتی کۆن و سه‌رکه‌وتووی فیلمه جۆراوجۆ‌ره‌کانی ئیسپانی له به‌رنامه‌ی فێستیڤاڵ، له بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها له پلانه‌کانی پیشه‌سازیی به‌ڕلیناله‌دا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه.

له درێژه‌ی ئه‌و داهێنانه‌ی که له ساڵی ٢٠١٧ ده‌ستی پێکرد، بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا به پلانی “وڵاتی‌ ناوه‌ندی سه‌رنج”، ناوچه‌یه‌کی سینه‌مایی گه‌وره‌ی له ناوه‌ندیی سه‌رنجدا داناوه. پیشه‌سازیی سینه‌ما، کاریی داهێنه‌رانه له ڕوانگه‌ی چه‌ند لایه‌نییه‌وه و هه‌روه‌ها هانده‌ریی نوێی پێشکه‌ش ده‌کرێت و ئاستی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌رز ده‌بێته‌وه. پاش ئاماده‌بوونی وڵاتانی مه‌کزیک، که‌نه‌دا، نۆڕوێژ، شیلی، باڵتیک و ئیتاڵیا، پلانی “ئیسپانیا له ناوه‌ند” لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا لە فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله‌”؛ پێگه‌ی فیلمی ئه‌ورووپا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌رفه‌ته‌ جۆراوجۆره‌کان بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ران، بڵاوکه‌ره‌وه‌کان، سه‌رمایه‌داران و کارناسان پیشه‌سازیی سینه‌ما له ژانڕه‌ جیاوازه‌کانی له ئه‌نیمه‌یشنه‌وه تاکوو دڕام و زنجیره دڕاماکان پێشکه‌ش ده‌کات.

له درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یێندراوه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا هاتووه: فیلمسازیی ئیسپانی نیو سه‌ده‌یه که به‌رنامه‌ی “به‌ڕلیناله”ی ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه. ده‌یان فیلمی ئیسپانی که له لایه‌ن به‌هره‌مه‌نده هه‌ڵکه‌وتوو و بلیمه‌ته‌کان خوڵقاندنیان بۆ کرواه، بینه‌ران و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانیان به شێوه‌ی یه‌کسان تووشی سه‌رسووڕمان کردووه؛ ٩ فیلمی براوه‌ توانیویانه خه‌ڵاتی “ورچی زێڕین” Golden Bear باشترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی به‌ڕلیناله به‌ده‌ستبێنن، “ئالکاڕاس” Alcarràs به‌رهه‌مه جوانه‌که‌ی “کاڕلا سیمۆن” Carla Simón له ساڵی ٢٠٢٢ نوێترین ئه‌وانه‌یه. “پێدرۆ ئاڵمادۆڤار” Pedro Almodóvar هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌کی گرینگی له مێژووی به‌ڕلیناله‌دا هه‌یه، چونکه فیلمی سینه‌مایی “یاسای ئۆگره‌تی” La ley del deseo له یه‌که‌مین نمایشی جیهانیدا له به‌شی “پانۆڕاما” Panorama له ساڵی ١٩٨٧ پیشان درا و توانی خه‌ڵاتی TEDDY AWARD بۆخۆی مسۆگر بکات.

خاتوو “تریشیا تۆتێل” Tricia Tuttle به‌رپرسی ‌فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “بەرلیناله‌” سه‌باره‌ت به ئیسپانیا “وڵاتی‌ ناوه‌ندی سه‌رنج” گوتی: ئێمه به تامه‌جرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی میوانان و به‌هره‌مه‌نده نوێیه‌کان له فێستیڤاڵین تاکوو پێکه‌وه جه‌ژنی پیشه‌سازیی فیلمی ئیسپانیا لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا پیرۆز ڕابگرین.

له کۆتایی ئه‌م ڕاگه‌یێندراوه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا هاتووه: ئیسپانیا به‌بڕشته‌وه به‌ڵێن ده‌دات که په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی فیلمی په‌یه‌دار و به‌دیجیتاڵی کردنی داهاتووی پیشه‌سازی سینه‌مای ئیسپانیا بدات. به لوتفی شه‌وقده‌ره ماڵیاتییه‌کان و کۆمه‌کی ماڵی ده‌وڵه‌ت، وڵاتی ناوه‌ندی سه‌رنج له بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا ٢٠٢۵ به ناونیشانی شوێنی وێنه‌گرتن بۆ به‌رهه‌مه‌ هاوبه‌شه‌ نێونه‌ته‌وییه‌کان، خوازیاریی زۆری هه‌یه. بێجگه له شوێنی وێنه‌گرتنه ناسراوه‌ سینه‌ماییه‌کان له شاره‌کانی مه‌درید و بارسلۆنا، ئه‌و ناوچانه‌ی که هاتووچۆی زۆریان به‌سه‌ره‌وه‌یه وه‌کوو ویلایه‌ته‌کانی باسک، کاتالۆنیا، گالیسیا، دوورگه‌کانی قه‌ناری و ئه‌ندلۆسیش؛ دڵڕفێنییه‌کانی پیشه‌سازیی سینه‌ما و هه‌روه‌ها ناوچه‌ تایبه‌تمه‌نده بێوێنه‌کانی ‌له خۆ گرتووه.

خاتوو “ته‌نجه مایسنێر” Tanja Meissner به‌رپرسی “بەرلیناله پڕۆ‌” Berlinale Pro سه‌باره‌ت به ئیسپانیا “وڵاتی‌ ناوه‌ندی سه‌رنج” لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا له‌وبڕوایه ‌دایه: پیشه‌سازیی سینه‌ما و میدیای ئیسپانیا ناوبا‌نگی جیهانی خۆی بۆ گۆڕان به ناوه‌ندێکی ئه‌وروپی به لوتفی خوڵقاندنه به‌رچاوه‌کان، دانانی سه‌رمایه‌ی به‌مه‌به‌ست و داهێنه‌رانه‌ی ته‌کنۆلۆژیا به‌‌هێزتر کردووه و له ئاماده‌بوونێکی به‌هێزیی نێونه‌ته‌وه‌یی دایه به ناوه‌رۆکی کوالیته‌ی باش و ڕه‌سه‌نایه‌تی به‌هره‌مه‌نده‌وه. ئه‌م وڵاته شه‌وقده‌ره ماڵیاتییه پێشبڕکێیانه، ڕێککه‌وته‌نامه‌کانی به‌رهه‌می هاوبه‌ش و ژێرخانی پیشه‌سازیی به‌هێز پێشکه‌ش ده‌کات.

“ئێڕنێست ئۆڕتاسۆن” Ernest Urtasun وه‌زیری که‌لتووری ئیسپانیا سه‌باره‌ت به ئیسپانیا “وڵاتی‌ ناوه‌ندی سه‌رنج” لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا گوتی: بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا، بێگومان یه‌کێکه له به‌هێزترین پلاتفۆرمه‌کان بۆ سینه‌مای ئه‌ورووپا و ئیسپانیا به ناونیشانی “وڵاتی‌ ناوه‌ندی سه‌رنج” بۆ ئێمه ئه‌و هه‌له ده‌ڕ‌ه‌خسێنێت تاکوو به‌هره‌مه‌ندییه‌کانی پیشه‌سازیی ئیسپانیا له هه‌موو بواره‌کانیدا. له‌وانه؛ داهێنان، به‌رهه‌مهێنان، بڵاوکردنه‌وه و پێگه‌ی جیهانی‌ سینه‌مای خۆمان ده‌ربخه‌ین. له‌ڕاستیدا، ئه‌مه ئه‌رک و شانازیی وه‌زاره‌تی که‌لتووری ئیسپانیایه‌. پشتیوانی و ناساندنی پیشه‌سازیی سینه‌ما، ده‌رهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌ران و هه‌روه‌ها ئیزنی سه‌رهه‌ڵدانی زیاتری سینه‌مای ئیسپانیا ده‌دات بۆ درێژه‌پێدانی ئه‌م ڕێگا پڕبایخه، هه‌ر وه‌کوو له ئێستادا له بازاڕه جیهانییه‌کانی فیلمدا ئاماده‌یه و بینه‌ران له سه‌رتاسه‌ری دنیا، به دیارییه‌وه داده‌نیشن.

بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا EFM لە ڕۆژانی ١٣ تا ١٩ی فێبرییه‌ی ٢٠٢۵ له چوارچێوه‌ی حه‌فتاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلیناله‌” Berlinale لە شاری بەرلین له‌ وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەده‌چێت.

وێنەکان: مەنسوور جیهانی

بۆ زانیاریی زیاتر:
https://www.berlinale.de/en/2025/news-press-releases/257538.html