مەنسوور جیهانی ـ بەڵگەفیلمی سینەمایی "دەروازەی خەونەکان" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "نگین ئەحمەدی" و لە بەرهەمهێنانی "ئیلاهە نەوبەخت" لە بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان" لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا وەرگیرا.